سیستانی له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه هاتنه ده‌نگ كه قاسم سوله‌یمانیی له پشته
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق ره‌تیكرده‌وه كه سیستانی به‌شێك بێت له‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ده‌وترێت به چاودێریی قاسم سوله‌یمانی بۆ مانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستای عیراق كراوه.
	
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه رایگه‌یاندوه: هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی عه‌لی سیستانی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له رۆژی هه‌ینی راگه‌یه‌ندراوه و جگه‌له‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ناوی مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه ده‌وترێت هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
	
پێشتر وا راگه‌یه‌ندرا كه عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراق به‌شێك بووه له‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ده‌وترێت به چاودێریی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران كراوه و تیایدا ره‌زامه‌ندی بۆ مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌یدا دراوه.
	
ئاژانسی فرانس پرێسیش بڵاویكرده‌وه كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و محه‌مه‌د ره‌زا سیستانی، كوڕی سیستانی و چه‌ند لایه‌نكێكی دیكه ئاماده‌بون.
	
به‌هۆی ئه‌و رێككهوتنهشهوه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق به زه‌بری هێز بڵاوه‌یان به‌و خۆپیشانده‌رانه كرد كه داوای رووخانی حكومه‌تیان كردوه.
 
        
        PM:08:28:09/11/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									5040
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت