كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق دواخرا
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز – ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دواخست بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه.
	
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه دواخرا.
	
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی كانوونی دووه‌می 2019 یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له ساڵی نوێ‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چیت.
	
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاربوو له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 بكرێت كه پێشتر خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه.
ده‌نگدان بۆ متمانه‌دان به كاندیدانی سێ پۆستی وه‌زاریی یه‌كێكی تر بوو له ته‌وه‌ره‌كانی دانیشتنه‌كه.
        
        
PM:12:31:08/01/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1860
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت