سودانی لەبارەی راگەیاندنی پشوو هاتەدەنگ


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی راگەیاندنی پشوو لە پارێزگاکانی عێراق هاتەدەنگ و دەڵێت، "بۆ پشووی ناوەندەکانی خوێندن پێویستە هۆکارێکی گرنگ و راستەقینە هەبێت".


ئەمڕۆ سێشەممە 25ی شوباتی 2025، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پارێزگارەکانی راگەیاندووە لە کاتی راگەیاندنی پشوو بە تایبەت پشووی ناوەندەکانی خوێندن پێویستە هۆکارێکی گرنگ و راستەقینە هەبێت، بە تایبەت لە کاتی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا".

سودانی داوایکردووە بە گرنگییەوە لە تەواوکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و پابەندبوون بە کاتی جێگیری دەوامکردن لە ناوەندەکانی خوێندن بڕوانن.


PM:12:23:25/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت