رۆژێک پشووی فەرمی لە عێراق راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق بڕیاریاندا سبەینێ بکەنە پشووی فەرمی بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام موسای كازم.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سبەینێ یەكشەممە 26ی کانونی دووەمی 2025 لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی بەغدا بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام موسا جەعفەر كازم پشوو بێت.
دوابەدوای بڕیارەكەی سودانی، پارێزگاكانی (بەسرە، نەجەف، سەڵاحەدین، نەینەوا، دیالە، زیقار، واست، میسان، و موسەننا) کرایە پشووی فەرمی.
PM:10:20:25/01/2025
ئهم بابهته 1536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت