پشووی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات و بانگهێشتێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه پشووی وەرزی یەکەمی پەرلەمانی عێراق کۆتایی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات ده‌ست به كاره چاودێری و یاساییه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه.
رۆژی سێشەممە، 9ـی تەمموزی 2024، پشووی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەم- خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت کە زیاتر لە یەک مانگی خایاند.
ژمارەیەک رەشنووس و پێشنیازی یاسا لەبەردەستی لیژنەی یاسایی و ژمارەیەک لە لیژنەکانی دیکەدان بۆ ئەوەی لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا تاوتوێ و پەسند بکرێن.
هه‌ر ئه‌مرۆش سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كردووه داوای لێكردون ده‌ست به كاری چاودێری و یاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه.
له نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتوه كه په‌رله‌مان له ماوه‌ی داهاتوودا واده‌ی دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ وه‌رزی نوێ دیاری ده‌كات و ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌و ئه‌ركانه‌ی كه له ئه‌ستۆی په‌رله‌ماندایه.
PM:06:10:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت