كۆچ و كۆچبهرانی عێراق: 569 ئاوارهی شنگال گهڕانهوه زێدی خۆیان
کەمپى شاریا لەپاڕێزگاى دهۆک، کە ئاوارە ئێزدییەکانى تێدایە. فۆتۆ: AFP
وێستگهنیوزـ
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق گەڕانەوەى 569 ئاوارەى لە کۆمەڵگەى شاریا و گوندەکانى سەر بە پارێزگاى دهۆکی بۆ زێدى خۆیان لە شنگال راگەیاند.
ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگهیاند، 569 ئاوارەى نیشتەجێى دەرەوەى کەمپەکان لە کۆمەڵگەى شاریا و گوندەکانى سەر بە پارێزگاى دهۆک گەڕاونەتەوە زێدى خۆیان لە شارۆچکەى شنگال.
باسی لهوهشكرد: گەڕانەوەى ئاوارەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتیی و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى نەینەوا بووە و پاڵپشتى لۆجستییان بۆ دەستەبەرکراوە.
بە گوێرەى کارنامەى حکومەتى عێراق، بڕیارە 30ـی تەممووزى ئەمساڵ تەواوى کەمپەکان لە هەرێمى کوردستان دابخرێن و کۆتایی بە دۆسیەى ئاوارەکان بهێنرێت، بەڵام لیژنەى کۆچ و کۆچبەرانى ئەنجوومەنى نوێنەران بە ئەستەمى دەزانێت لەو وادەیەدا کەمپەکان دابخرێن.
پێشتریش وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاندبوو، ژمارەى ئەو خێزانە ئاوارانەى ماونەتەوە 28 هەزار خێزانن و سەرجەمیان لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستاندان.
PM:03:30:27/06/2024
ئهم بابهته 2696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت