دوو رۆژ له عێراق و ههرێمی كوردستان دهبێته پشوو
وێستگهنیوزـ
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان، لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوو رۆژ دەکرێتە پشووی فەرمی.
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی لهوهكرد، رۆژی 20 و 21ی تشرینی دووهمی 2024، بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان لە سەرجەم عێراقدا بە هەرێمیشەوە، دەکرێتە پشووی فەرمی و لە ئێستاشدا تیمەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری سەرقاڵی راهێنانن.
ئهوهشی وتووه، لە ئێستادا سەرژمێری ئەزموونی بەڕێوەدەچێت و تا 13ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوایین سەرژمێرى کە لە عێراق ئەنجام درابێت لە ساڵی 1997ـدا بووە، تا ئێستاش هیچ سەرژمێرییەکی گشتیی دیکە ئەنجام نەدراوە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا سەرژمێری بکرێت.
PM:12:27:03/06/2024
ئهم بابهته 1196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت