موقتەدا سەدر: پەرلەمان دەنگ بە پشووی جەژنی غەدیر نه‌دات، دەبێت روبەڕوی محەمەد و عەلی ببنەوە
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری رەوتی سه‌در داوا دەکات رۆژ غەدیر، بۆ هەموو عێراقییەکان بکرێتە پشوو، هاوكات هه‌ره‌شه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق كرد و وتی، "ئەگەر پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پشووی جەژنی غەدیر نەدات، ئه‌وا دوژمنی محەمەد و عەلین".
له وتارێكدا كه ئه‌مرۆ هه‌ینی پێشكه‌شیكرد، موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رونیكردوه‌ته‌وه كه داواكارییان بۆ به‌پشووكردنی ئه‌و جه‌ژنه، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تایه‌فه‌گه‌ری و بانگهێشته بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، ئه‌وه‌ش كه دژی ئه‌وه‌یه غه‌دیر بكرێته پشوو، به شیعه و سوننه‌وه با روبه‌ڕوی محه‌مه‌د و عه‌لی ببنه‌وه و به نه‌یاری خۆیانیان بزانن.
وتیشی: "قبوڵی ناكه‌م كه‌س له‌سه‌ر بنبڕكردنی تایه‌فه‌گه‌ری موزاده‌یه بكات، چونكه جه‌ژنی غه‌دیر، ته‌واوكه‌ری ئایینه".
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هانی په‌رله‌مانی عێراقیشی دا لە کۆبونەوەکەی سبەینێ شەممە 18ی ئایاری 2024، رۆژی جه‌ژنی غه‌دیر بكاته پشووی فه‌رمی و ئه‌گه‌ر كردی سوپاسیان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌شیكرد ئه‌وا با روبه‌روی محه‌مه‌د و عه‌لی ببێته‌وه".
جەژنی غەدیر سێیەم و كۆتا جەژنی بەشێك لە ئیسلامە و مێژوەكەی نزیكەی هەفتەیەك دوای جەژنی قوربان دێت، لای شیعە مەزهەبەکان جەژنی غەدیر بە واتای "رۆژی راگەیاندنی ئیمامی عەلی"یه وەک جێنشینی پێغەمبەری ئیسلام و خەلیفەی یەکەمی موسڵمانان. "
شیعەكان لە 18ی زولحیجەی هەموو ساڵێكی كۆچی‌دا ئاهەنگ دەگێڕن، ئاهەنگ بۆ ئەو ڕۆژەی كە پێغەمبەر وتاری پێشكەش كرد و تێیدا عەلی كوڕی ئەبو تالیبی وەك خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان دەستنیشان كرد، ئەو بۆنەیەش لە ساڵی 10 كۆچی بوو، هه‌ربۆیه شیعه‌كان جەژنی غەدیر بە رۆژی نوێکردنەوەی بەیعەتدان بە ویلایەتەکەی ئیمام عەلی و مەزهەبەکەیان دادەنێن.
له به‌رامبه‌ریشدا سوننه‌كان شرۆڤه‌یه‌كی دیكه بۆ ئه‌و وتاری پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن كه پێچه‌وانه‌ی شیعه‌كانه و ده‌ڵێن كه مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه نه‌بووه كه ئیمامی عه‌لی بكات به جێنشینی یه‌كه‌می خۆی و ته‌نها باسی له چاكه‌ی ئیمامی عه‌لی به‌سه‌ر ئایینی ئیسلامه‌وه كردوه‌و هانی موسڵمانانی داوه ئیمامی عه‌لییان خۆشبوێت.
PM:08:58:17/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت