سبەینێ لەم پارێزگایە کرایە پشوو


وێستگه‌نیوزـ

پارێزگاری موسڵ رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەش و هەواوە لەو پارێزگایە سبەی پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی شوباتی 2024، پارێزگای موسڵ لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و مەترسی دروستبوونی لافاو سبەینێ پێنجشه‌ممه‌ 15ی شوبات، لە سەرجەم دامودەزگاکانی ئەو پارێزگایەدا پشووی فەرمییە.

دەشڵێت، پشووەکە ئەو دامودەزگایانە ناگرێتەوە کە فریاگوزاری پێشکەش هاووڵاتییان دەکەن.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین تەواوی هەرێم دەگرێتەوە و دەشڵێت، بارانی بەخوڕ لە چەند ناوچەیەک دەبارێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو و کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لە بەشێک لە پارێزگاکان بارانی بەخوڕ باریوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەولێر و دەوروبەری خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.


PM:08:03:14/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 26396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو