دوو پارێزگا سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌یان كرد به پشوو
وێستگه‌نیوز-
دوو پارێزگای عێراق بڕیاریاندا سبه‌ینێ سێشه‌ممه له فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكانیان پشووی فه‌رمی بێت و ده‌وام راده‌گرن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پارێزگاكانی دیوانیه و واست رایانگه‌یاند كه به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام موسای كازم سبه‌ینێ سێشه‌ممه، ده‌وامی فه‌رمی راده‌گیرێت و ده‌كرێته پشوو.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارێزگاری دیوانیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ده‌روێشی بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئیمام موسای كوڕی جه‌عفه‌ر، پارێزگاری دیوانیه مه‌یسه‌م عه‌بدولئیلا شه‌هد، بڕیاریدا ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه و داموده‌زگا حكومییه‌كان بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه 2024/2/6 ڕابگرێت و پشوو بێت.
هاوكات پارێزگاری واست بڕیاریدا سبه‌ینێ سێشه‌ممه به‌هه‌مان بۆنه‌وه پشووی فه‌رمی بێت.
PM:02:37:05/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت