پشووی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات و ده‌ست به كاره‌كان ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه پشووی په‌رله‌مان كۆتایی هاتووه و داوای له په‌رله‌مانتاران كرد ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م بۆ ساڵی سێیه‌می یاسادانان له 9ی كانونی دووه‌می 2024 ده‌ستپێده‌كات.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه داواشی له په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كانیش كردوه ده‌ست به كاره یاساییه‌كانی خۆیان و كاری چاودێریكردن بكه‌نه‌وه‌و پێی راگه‌یاندون كه له‌ماوه‌ی داهاتوودا كاتی یه‌كه‌م دانیشتنی وه‌رزی نوێ دیاری ده‌كه‌ن.
PM:07:09:06/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت