لیستی پشووه فه‌رمییه‌كان له عێراق بۆ 2024 زیاد له 4 مانگه
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی به‌دواداچوونێك لیستی پشووه فه‌ره‌مییه‌كان له عێراق بۆ 2024 زیاد له 4 مانگه، شاره‌زایه‌كیش رایگه‌یاند كه عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان، زۆرترین رۆژی پشووی هه‌یه.
ساڵانه عێراق به‌هۆی ئه‌و بۆنانه‌ی وڵاته‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت، نزیكه‌ی 140 رۆژ، وه‌ك پشوی فه‌رمی و نا فه‌رمی تۆمار ده‌كات. ئه‌مه جگه له هه‌ردوو رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی هه‌مو هه‌فته‌یه‌ك. له‌م باره‌یه‌وه، ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوز، له راپۆرتێكیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر پشووه‌كانی ساڵی 2024 كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.
دیارده‌ی زۆری پشووه فه‌ره‌مییه‌كان له عێراق، بووه‌ته یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه‌ی ژیانی گشتی، تووشی ئیفلیجی كردووه. به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دابینكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزراییه حكومییه‌كان بۆ هاوڵاتیان و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به په‌روه‌رده و ده‌وامی خوێندنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانه ئابوری و گشتییه‌ی كه لێی ده‌كه‌وێته‌وه.
جگه له پشوی كۆتایی هه‌فته كه هه‌ردوو رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ده‌گرێته‌وه، له عیراقدا زیاد له 10 پشووی فه‌رمی هه‌یه و له ساڵنامه‌ی حكومه‌تدا ئاماژه‌یان پێكراوه، پشووه‌كان به سه‌ری ساڵی زاینی، له به‌رواری 1ی كانوونی دووه‌می هه‌مو ساڵێك ده‌ستپێده‌كات و به پشووی رۆژی له‌دایكبوونی مه‌سیح، له به‌رواری 25 كانوونی یه‌كه‌می كۆتایی ساڵ، ته‌واوده‌بێت و هه‌ندێك له پشووه‌كان چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
خشته‌ی پشتووه فه‌رمییه‌كان له عێراق بۆ ساڵی 2024:
*رۆژی دامه‌زراندنی سوپای عێراق، 6ی كانوونی دووه‌می 2024
*جه‌ژنی نه‌ورۆز، پێنج شه‌ممه 21ی ئازار 2024
*جه‌ژنی قوربان، چوار شه‌ممه 10ی نیسان 2024
*جه‌ژنی كرێكاران، چوار شه‌ممه 1ی مایس 2024
*سه‌ری ساڵی كۆچی، یه‌ك شه‌ممه 16 حوزه‌یران 2024
*شۆڕشی 14 ته‌موز، یه‌ك شه‌ممه 14 ته‌موز 2024
*رۆژی عاشورا، سێ شه‌ممه 16 ته‌موز 2024
*رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر، یه‌ك شه‌ممه 15 ئه‌یلول 2024
*جه‌ژنی نیشتیمانی عێراق، پێنج شه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2024
*رۆژی سه‌ركه‌وتنی عێراق، سێ شه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌م 2024
عێراق له رووی ژماره‌ی پشووه فه‌رمییه‌كان و هه‌مه‌جۆری بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان، پێشه‌نگی هه‌موو جیهانی گرتووه. ئه‌مه جگه له پشووه نا فه‌رمییه‌كان كه به هۆی بارودۆخی تایبه‌ته‌وه دێته‌ئاراوه. به گوێره‌ی وته‌ی شاره‌زایان، ئه‌و پشووانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دامه‌زراوه‌كاندا، قه‌ره‌بووی كاتژمێره‌كانی كاركردن ناكرێته‌وه، بۆیه به ملیۆنان دۆلار زیان به خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نن.
پێشتر نه‌بیل ئه‌لمه‌رسومی شاره‌زای بواری ئابووری له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوز رایگه‌یاندووه له عێراقدا: " ساڵ= 48 هه‌فته".
*كۆی پشووه فه‌ره‌مییه‌كانی ساڵ، ته‌نها رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه= 96 رۆژ
*كۆی پشووه فه‌ره‌مییه‌كانی ساڵ به‌هۆی بۆنه فه‌رمییه‌كانه‌وه= 22 رۆژ
*كه‌واته كۆی گشتی پشووه فه‌رمییه‌كان له ساڵێكدا= 118 رۆژ
هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "ئه‌م پشوانه‌شی بۆ زیاد بكرێت: پشوی بۆنه ئاینییه‌كان و پشووه ناچارییه‌كان، به هۆی بۆ نموونه باران و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كه حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌ته خۆجێییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، ده‌گاته نزیكه‌ی 22 رۆژ. لێره‌وه عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌رزترین رێژه‌ی پشووی هه‌یه. ئه‌مه له كاتێكدایه له وڵاتێكی وه‌ك ئینگلته‌ره و وێڵز، ته‌نها 8 رۆژ پشووی فه‌رمییه، ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان، كه‌مترین پشووی فه‌رمیان هه‌یه".
نه‌بیل له‌سه‌ر وته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "كۆی گشتی پشووه فه‌رمی و نا فه‌رمییه‌كان، ده‌گاته 140 رۆژ، كۆی گشتی رۆژانی كاركردن له ساڵێكدا ده‌گاته 225 رۆژ"، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: "كۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به گرێبه‌سته‌كانیشه‌وه، ساڵانه ده‌گاته 70 ترلیۆن دینار".
نه‌بیل ئه‌لمه‌رسومی ده‌ڵێت: "تێكڕای موچه‌ی یه‌ك رۆژ، نزیكه‌ی 192 ملیار دیناره، ئه‌و بڕه پاره‌یه، زیانی یه‌ك رۆژه كه ده‌وام نابێت. به‌ڵام تێكڕای زیانه داراییه‌كان كه به هۆی پشووه نا فه‌رمییه‌كانه‌وه له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت، ده‌گاته 4.224 ترلیۆن دینار. هه‌رچی ئه‌و زیانانه‌یه كه به‌هۆی پشووه فه‌رمی و نا فه‌رمییه‌كانه‌وه له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت، جگه له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه، ده‌گاته 8.448 ترلیۆن دینار.
یاسای عێراق رێگه به حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكان ده‌دات، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه، به گوێره‌ی پێویست، پشوو بۆ دانیشتوانی پارێزگاكه راگه‌یه‌نن. ئه‌مه‌ش مانگانه له نێوان مانگێك بۆ مانگێكی دی، له چه‌ندین پارێزگا و به‌هۆكاری جیاواز دووباره ده‌بێته‌وه، به تایبه‌ت له بۆنه ئاینییه‌كاندا.
PM:02:47:06/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 3828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت