پشووەکەی دووشەممە تەنها بۆ مەسیحییەکانە


وێستگە نیوز-

بریارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە دامودەزگاکانی عێراق پشووی فەرمی بێت، بەڵام پشووەکە تەنها هاوڵاتیانی مەسیحی دەگرێتەوە.

میدیاکانی عێراق لەزاری سەرچاوە حکومییەکانەوە بڵاویانکردوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو 25ی کانونی یەکەمی 2023 پشووی فەرمیی هاوڵاتیانی مەسیحیە، ئەوەش بەبۆنەی جەژنی کریسمس و لەدایکبوونی حەزرەتی عیساوە.

پێشتریش لەدوا کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بریاریدا رۆژانی 25 و 26ی ئەم مانگە بۆ هاوڵاتیانی مەسیحی پشووی فەرمی بێت.


PM:04:32:23/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 8372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو