سودانی رۆژێكی هه‌فته‌ی داهاتووی كرد به پشوو
وێستگه‌نیوز-
به‌بۆنه‌ی ڕزگاركردنی عێراق له ده‌ستی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژێكی هه‌فته‌ی داهاتووی كرد به پشوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 10ی كانوونی یه‌كه‌م، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق بكرێته پشووی فه‌رمی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پشووه‌كه‌ی رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، به‌بۆنه‌ی ڕزگاركردنی عێراق له ده‌ستی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشه‌وه‌یه".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و رۆژه‌ی به "رۆژی سه‌ركه‌وتن" ناوبردووه.
PM:06:28:07/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 3352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت