پارێزگایهكی عێراق سبهینێ پێنجشهممهی كرده پشووی فهرمی
وێستگهنیوزـ
پارێزگاری دیوانیە رایگەیاند، سبەینێ پێنجشهممه 16ی تشرینی دووهمی 2023، لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکانی پارێزگاکە پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری دیوانیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: بە بڕیاری مەیسەم عەبدولئیلا، پارێزگاری دیوانیە، سبەینێ لە سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمیە.
ئاماژە بەوەش کراوە، پشوەکە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان جگە لە بەڕێوهبەرایەتییەکانی تەندروستی و ئاسایش و خزمەتگوزاری.
ئەوەش خراوەتە روو، پشووەکە خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ناگرێتەوە.
هاوکات، تا ئێستا هۆکاری راگەیاندنی پشووەکەی سبەینێ لەلایەن پارێزگاری دیوانیەوە ئاشکرا نەکراوە.
PM:11:34:15/11/2023
ئهم بابهته 2332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت