عێراق دوو رۆژی كرده پشوو
وێستگه نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوو رۆژی هه‌فته‌ی داهاتووی كرده پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كاندا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئابی 2023 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیار درا رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 6 و 7ی ئه‌یلول به‌بۆنه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی رێوڕه‌سمی سه‌ردانی چله، پشووی فه‌رمی بێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "بڕیاریش درا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری بكرێت".
حكومه‌تی عێراق رێوشوێنه‌كانی بۆ یادكردنه‌وه‌ی "چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن” ده‌ستپێكردووه له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌روازه‌كانی به‌رووی زیاره‌تكارانی ئێرانی كردووه‌ته‌وه و زۆرترین ئاسانكارییان بۆ ده‌كات.
PM:04:17:29/08/2023
ئه‌م بابه‌ته 16556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت