سبه‌ینێ له شارێكی عێراق كرایه پشوو
وێستگه نیوز-
پارێزگاری به‌سره بڕیاری دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه سبه‌ینێ له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه، جگه له فه‌رمانگه ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، پشووی فه‌رمی بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "له‌پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ موسڵمانان بۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی حه‌وتی مانگی موحه‌ڕه‌م و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، سبه‌ی چوارشه‌ممه كرایه پشوو".
پارێزگاری به‌سره ده‌ڵێت: "پشووه‌كه فه‌رمانگه ئه‌منیی، خزمه‌تگوزاریی و ته‌ندروستییه‌كان ناگرێته‌وه".
ئه‌سعه‌د عیدانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بۆ پێدانی پشوو له‌و فه‌رمانگانه، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق ده‌وامی فه‌رمییان راگرت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و رۆژی 1ی موحه‌ڕه‌م.
PM:10:04:25/07/2023
ئه‌م بابه‌ته 4140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت