مستەفا کازمی لیژنەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی شەنگال پێکدەهێنێت
قەزای شەنگال
وێستگە نیوز-
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە سەرۆکایەتی نەجم ئەلجبوری پارێزگاریی نەینەوا و ئەندامێتی کۆمەڵیك لە بەرپرس و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان لە قەزای شەنگال مستەفا کازمی بڕیاری داوە بە نۆژەنکردنەوەی قەزاکە.
ئەمڕۆ سێسەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2021، لە راگەیاندراوێکدا نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ''بە بڕیاری مستەفا کازمی بڕی 28 ملیار دینار تەرخان دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی پلانی نۆژەنکردنەوەی قەزای شەنگال و لادێکانی سەر بە قەزاکە و دووبارە چاککردنەوەی ژێرخانی سەرجەم ناوچە خزمەتگوزارییەکانی کە لە ماوەی ڕابردوودا تێکدراوبوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''لیژنەکە بە سەرۆکایەتی نەجم ئەلجبوری پارێزگاریی نەینەوا و ئەندامێتیی کۆمەڵیك لە بەرپرس و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان لە قەزاکە پێکهێنراوە.''
ساڵی 2014، رێکخراوی چەکداری داعش قەزای شەنگالی کۆنتڕۆڵ کرد و دانیشتوانەکەی کۆمەڵکوژ کرد، دواتر هێزەکانی پێشمەرگە شەنگالیان گەڕاندەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، بەڵام لەدوای ساڵی 2017وە شەنگال کەوتە دەست هێزە عێراقییەکان.
PM:07:28:21/12/2021
ئهم بابهته 2320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت