یەکینکەکانی بەرخۆدانی شنگال داواده‌كات تێكه‌ڵی سوپای عێراق بكرێت

‌دیمەنی هێزی چەکدار لە شنگال

وێستگە نیوز-

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەیەكی شاندی سوپای عێراق و ئاسایشی ئێزدیخان و یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال، لە شەنگال كۆتایی هات كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن دەربارەی ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق دەریكردووە، تا ئەو هێزانە ناوەند و چیای شەنگال، چۆڵ بكەن.


غەیاس سورچی بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی، ده‌ڵێت، "لە كۆبوونەوەكەدا شاندی هێزەكانی شەنگال داوایكردووە هێزەكانی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال بە تەواوی بخرێنە سەر حەشدی شەعبی و ئاسایشی ئێزیدخانیش بخرێنە سەر سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی".

وتیشى، "داواكارییه‌كی دیكەی شاندەكەی شەنگال ئەوەبووە، ئەو كەسانەی لە ناو ریزەكانی پەكەكەدان و لە شەنگالن ئەگەر رەگەزنامەی عێراقییان هەبێت و خەڵكی شەنگال، بن بۆیان هەبێت بچنە ناو ریزەكانی سوپای عێراق، ئەوانی دیكە كە خەڵكی پارچەكانی دیكەی كوردستانن ناوچەكە چۆڵبكەن"


PM:09:02:01/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو