لە چیای شنگال 15 تاوەری چاودێری دادەنرێت
دانانی یەکەی چاودێری
وێستگە نیوز-
فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق دەڵێت، "پێداگیرانە ھەوڵەکانیان بە ئامانجی رێگرتن لە بەقاچاغبردن و دزەکردنی تیرۆریستان لە سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا خستووەتەگەڕ".
لەمبارەیەوە. فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەستیانکردووە بە دانانی بەربەست، تاوەر و کامێرای چاودێری تایبەت بە پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا و وتی،"بەم نزیکانەیش 15 تاوەری چاودێری لە چیای شنگال دادەندرێت".
فەریق روکن حامید حوسەینی باسی لەوەشکردووە، "کە ھێزەکانی پاسەوانی سنوور بەدرێژایی 617 کیلۆمەتر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا دەپارێزن".
فەرماندەکەی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو،" پێداگیرانە ھەوڵەکانیان بە ئامانجی رێگرتن لە بەقاچاغبردن و دزەکردنی تیرۆریستان لە سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا خستووەتەگەڕ".
AM:08:48:26/03/2021
ئهم بابهته 2164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت