ژمارەیەک کەسایەتی و خەڵکی شنگال بوونی سوپای عێراق لەناوچەکەیان ڕەتدەکەنەوە
دیمەنێک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە
وێستگە نیوز-
پیاوانی ئایینی ئێزدی شەنگال، ئیدانەی هەر دەستدرێژی و پەلامارێک دەکەن بۆ سەر چیای شەنگال و داوا لە ڕای گشتی جیهان و خەڵکی ئاشتیخواز دەکەن، "لە بەرامبەر هەر هەوڵێکی لێسەندنەوەی ئیدارەکەیان و ئەوەی کە لە بەرنامەدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی چیای شەنگال بوەستنەوە".
ژمارەیەک لە نوێنەرانی پیاوماقوڵ و ڕیش سپی و ئایینی و زانستی ئێزدی لەسەر چیای شەنگال لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیاند، "بە هەموو شێوەیەک دەستوەردان و هاتنی سوپای عێراق بۆ چیای شەنگال ڕەتدەکەنەوە و ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە هەرگیز ئەو شوێنە پیرۆزە ڕادەست ناکەن و پەرستگەکانیان بە هیچ هێز و لایەنێک نادەن".
ئەوەشیان ڕاگەیاند، "ئەگەر حکومەتی عێراق سوور بێت و سوپا بنێرێتە چیای شەنگال، ئەوان بە هەموو هێز و توانای خۆیانەوە بەرەنگاری دەبنەوە".
هەروەها. داوایان لە پێکهاتەی ئێزدی لە عێراق و جیهان کرد کە لە بەرامبەر هەر دەستێوەردان و هێرشێکی سوپای عێراق بۆ سەر چیای شەنگال بوەستنەوە، هەروەها "داوایان لە گەنجان و پیاوان و ژنانیان کرد کە چەک هەڵبگرن و لە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی سەر چیای شەنگال و هەموو هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکان بۆ سەر خاکەکەیان بوەستنەوە، چونکە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی لەناوبردن دەبنەوە".
ئەو کەسایەتی و نوێنەرانە ئاماەژیان بەوەکرد، "پیلانێکی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتەکەیەتی بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی و هەرێمی بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی کۆمەڵگای ئێزدی، هۆشداری ئەوەش دەدەن لە ئەگەری ڕوودانی هەر هێرشێک بۆسەر چیای شەنگال، کازمی بەرپرسیار دەبێت لەبەردەم خودا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".
ئەوان ڕاشیانگەیاند، "کە چیای شەنگال پیرۆزە و شوێنێکی ئارامە بۆ گەلی ئێزدی و وەک قەڵغانێکی بەهێز لە بەردەم هێرشەکانی داعش وەستایەوە کاتێک لە 3ی ئابی 2014دا خەڵکی شەنگال پەنایان بۆی برد، ئەو قەڵغانەی کە بە درێژایی مێژوو گەلی ئێزدی لە شەڕ و هێرشی دوژمنان پاراستووە".
AM:12:00:25/03/2021
ئهم بابهته 2688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت