کۆمپانیای فاستلینک: هێڵی ئینتەرنێتمان لە سلێمانی پچڕێندراون


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

وتەبێژی کۆمپانیای فاستلینک، بۆ ئینتەرنێت رایگەیاند، هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینکی سلێمانی، کە بەکۆیەدا تێپەڕدەبێت پچڕێندراوە.

سەفین خدر، وتەبێژی کۆمپانیای فاستلینک ئاماژەی بەوە کردووە، "بۆ بەشداربووانی ئینتەرنێت لە سلێمانی، هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینکمان لە رێگای فایبەر ئۆپتیکەوە راکێشاوە، کە دوو هێلیان بە کۆیەدا تێپەڕ دەبن و یەکێکیش بە کەرکووک، ئەوەی کەرکووک لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە وەستاوە، ئێستاش ماوەی دوو کاژێرە هەردوو هێڵەکانی کۆیە کە ئینتەرنێتی فاستلینک بۆ سلێمانی دابین دەکەن پچڕێندراون و تیمەکانمان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان."

وتەبێژی کۆمپانیای فاستلینک رەتیکردەوە، کە هۆکاری پچڕانی ئینتەرنێتی کۆمپانیاکەیان لە سلێمانی سیاسی بێت.

هەروەها جەختی کردەوە، "ماوەی دوو کاتژمێرە یەکێک لە هێڵەکان پچڕێنراوە، کاتێک تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕان بوون بۆ دۆزینەوەی شوێنی پچڕانەکە و چاککردنەوەی، هێڵی دووەمیش پچڕا، لەکاتی پچڕان بۆ چاککردنەوە دوو کاژێر کاتمان پێویستە، تیمەکانمان لە هەوڵدان لە نزیکترین ماوەدا ئینتەرنێتی فاستلینک بۆ سلێمانی بگەڕێننەوە."


PM:06:18:17/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 3548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو