لە شەڕێكدا لە شنگال پۆلیسێک کوژرا


وێستگه‌ نیوز-
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، شەوی شەممە، 13ی ئاداری 2021 هێزەکانی فەوجی سێی لیوای شەش لە فەرماندەیی پاسەوانیی سنوور هەوڵێکی گرووپێکی تیرۆرستیی داعشیان بۆ دەربازبوون لە سووریاوە بۆ عێراق شکستپێهێناوە. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەو گرووپە تیرۆریستە" ویستوویانە لە ناوچەی دوکجی سنووری لە رۆژئاوای شاخی شنگالەوە بێنە ناو خاکی عێراق، بەڵام هەوڵەکەیان بێهوودە بووە، بەهۆی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانیان.
 
هاوکات هەر شەوی رابردوو، فەوجی سێ لەگەڵ "گرووپێکی دیکەی تیرۆریستی" لە چیای شنگالدا بە شەڕ هاتوون، ئەوەش بەپێی راگەیێندراوەکە "دوای ئەوەی تەقەیان لە هێزەکان فەوجی سێ کردووە و نیو کاژێر پێکدادان روویداوە، پاشان گرووپەکە ناچار کراون بەرەو سووریا هەڵبێن". 
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای کردووە، لە پێکدادانەکاندا سەربازێکی فەوجی سێی لیوای شەش کوژراوە، دەڵێت "پاسەوانیی سنوور سەرجەم رێکارەکانیان گرتووەتەبەر بۆ رێگری لە دزەکردنی و تێپەڕبوونی گرووپە تیرۆرستییەکان لەسەر سنوور".
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەرمانی بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا کردووە، بەدرێژایی سنوور پشتیوانی ئاسمانییان بۆ یەکە سەربازییەکانی سەر سنوور بکەن لە رێگەی هێلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە ئاسمانییەکان. 
 
 ئەو سەربازەی لە پێکدادانەکانی شەوی رابردوو کوژرا، بەناوی سادق سابر رەسەن بووە لە فیرقەی شەشەمی لیوای سێی کۆماندۆ. ناوبراو میدالیای شەرەف-ی جەنگاوەری لە ناوچەی شنگال لەسەر سنووری نێوان عێراق – سووریا پێبەخشرابوو.
 
 


PM:03:58:14/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 4888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو