شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز-
بەپێى پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.
	
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە كات و شوێنی جیاواز ئەگەری كەمێك بارانبارین ھەیە.
	
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەروی تەواو، لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە جیاجیاكان، لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت.
        
        PM:01:14:02/03/2021 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									25408
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت