مەسرور بارزانی: دۆخی شنگال ئاسایی بكرێتەوە و ئارامی بۆ ئەم دەڤەرە بگەڕێتەوە


وێستگە نیوز-

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە دۆخی شنگال ئاسایی بكرێتەوە و ئارامیی بۆ ئەم دەڤەرە بگەڕێتەوە و رێككەوتننامەی شنگال جێبەجێ بكرێت.

جۆینی تێلیگرامی وێستگە نیوز بكە بۆ بینینی هەواڵەكانمان

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نادیە موراد، چالاكی ئێزدی و رزگاربووی دەستی داعش كرد، لە دیدارەكەدا مەسرور بارزانی، رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێم، هەموو هەوڵێكی خۆی خستووەتەگەڕ لەپێناو كەمكردنەوەی  ئازار و مەینەتییەكانی خوشك و برایانی ئێزیدی و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانیان.

مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەكرد، ئێزیدی پێكهاتەیەكی رەسەن و گرنگی گەلی كوردستانن و هەرێمی كوردستان هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانیان دەكات و سەدان پێشمەرگەش لە پێناو رزگاركردنی شنگالدا شەهید بوون، بۆیە پێویستە دۆخی شنگال ئاسایی بكرێتەوە و ئارامیی بۆ ئەم دەڤەرە بگەڕێتەوە .

لەبەرامبەردا نادیە موراد  وێڕای جەختكردنەوە لەسەر گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ژن و كچە رفێنراو و شوێنبزركراوەكانی ئێزیدی و ئازادكردنیان و گەڕانەوەی روفاتی تەواوی قوربانییانی گوندی كۆچۆ، داواشیكرد بەزووترین كات رێكەوتننامەی شنگال جێبەجێ بكرێت لە پێناو سەقامگیربوونی دادپەروەریی و ئاشتی لە ناوچەكەدا.


PM:06:28:07/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو