موچه‌ی دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی شنگال ده‌بڕدرێت
هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی جێبەجێبوونی ئەرکدا.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ كه‌ركوك ناو
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شنگال، سێ مانگه‌یان هیچ مووچه و بودجه‌یه‌كیان بۆ خه‌رجنه‌كراوه، بێ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگاداری كێشه‌كانیان بێت.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه ئه‌ركی به‌شێكیان له قه‌زای شنگاله، مووچه‌ی سێ مانگیان پێنه‌دراوه و بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته بڕدراوه، له‌كاتێكدا پێشتر به 40 رۆژ جارێك هه‌ریه‌كێكیان بڕی 200 دۆلاری وه‌رده‌گرت.
سه‌هاب خدر، پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی شنگال وتی: "سێ مانگه مووچه‌مان پێنه‌دراوه بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانین".
ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و هێزه زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سن و فه‌رمانده‌كه‌یان قاسم شه‌شۆ، كه‌سی یه‌كه‌می سه‌ربازی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له شنگال، كه ناوه‌ڕاستی تشرینی دوه‌می 2020 له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا وازهێنانی له فه‌رمانده‌ییه‌كه و حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی و وه‌رنه‌گرتنی بۆچونه‌كانیان له شێوازی دانانی بابه‌شێخ و میری ئێزیدییان.
شەمۆ عیدۆ، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شنگال وتی: "له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان به‌رده‌وامین و هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌بووه دوای وازهێنانی قاسم شه‌شۆ، به‌ڵام له‌وكاته‌وه مووچه و خه‌رجیمان بۆ نه‌هاتووه".
ئه‌و ده‌ڵێت هیچ بڕیارێكیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و نازانن هۆكاره‌كه‌ی چیه، به‌ڵام، "ئێمه هه‌ر به‌رگری له خه‌ڵكی شنگال ده‌كه‌ین و به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه ده‌مێنینه‌وه".
ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه له دوای هێرشه‌كانی 2014ی داعشه‌وه پێكهێنران به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی مانگانه‌یان سه‌ره‌تا 300 دۆلار بووه و ئێستا كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 200 دۆلار.
ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كان له مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فدینی ئێزیدی ماونه‌ته‌وه له شنگال و ئه‌وانیتر له ناوچه‌ی سحێلا جێگیربون.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له راستیدا كێشه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شنگال نازانم چییه،.. بڕینی مووچه‌كانیان پێده‌چێت به‌و هۆیه‌وه‌یه بێت وه‌زاره‌ت داوایكردبێت به‌شداری له مه‌شق و راهێنانی وه‌زاره‌تدا بكه‌ن و ئه‌وان ره‌تیانكردبێته‌وه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راهێنانی به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌رجاره و لیوایه‌ك یان فه‌رمانده‌ییه‌ك بۆ به‌شداریكردن هه‌ڵده‌بژێرن.
"هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا بێت یان لیوایه‌ك كه ناویان ده‌رچووه بۆ راهێنان و ئاماده‌نه‌بن ئه‌وا مووچه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت یان فه‌سڵ ده‌كرێن".
یاوه‌ر ئه‌وه‌شی وت ده‌رگای وه‌زاره‌ت هه‌موكات كراوه‌یه تا پێشمه‌رگه‌كان سه‌ردانیان بكه‌ن و له نزیكه‌وه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
"به‌دواداچوون ده‌كه‌ین تا بزانین په‌یوه‌ندی به راهێنانه‌كانه‌وه هه‌یه یان نا،.. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به شتی دیكه‌وه هه‌بوو ئه‌وا مه‌جالی تیایه گفتوگۆ و كۆبونه‌وه بكرێت و كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت" به‌وته‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
پێشتر و له ته‌مموزی ساڵی رابردودا، نزیكه‌ی نزیكه‌ی 300 پێشمه‌رگه‌ی شنگال فه‌سڵكران، به پاساوی به‌جێنه‌هێنانی ئه‌ركه‌كانیان و پابه‌ند نه‌بوون به ده‌وامه‌وه، له‌كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا.
PM:08:29:05/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 24096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت