حەیدەر شەشۆ: مەترسی ھێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر شنگال لە ئارادایە

‌حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئێزیدخان

وێستگەنیوز-

فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئێزیدخان ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ھێرش لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ سەر چیای شنگال مەترسیە و پێویستە بەپلەی یەک حکومەتی عێراق بە ڕۆڵی خۆی ھەڵبستێت و رێگری لە ھەر جموجۆڵێکی لەو شێوەیە بکات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئێزیدخان ڕاگەیاند:" بەپلەی یەکەم حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لەوەی شنگال بپارێزێت، بەڵام وەکو پێویست بە ئەرک و رۆڵی خۆی ھەڵنەستاوە بۆ رێگری لە ھەر ھێرشێکی لەناکاوی تورکیا بۆ سەر چیای شنگال و پێویستیشە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شنگال لە ململانێ چەکداری بپارێزێت".

لە بارەی دووبارە گەرانەوەی خەڵک لە شنگالەوە بۆ کەمپی ئاوارەکان حەیدەر شەشۆ باسی لەوەکردوە:" لە بەر مەترسی ھێرشی سوپای تورکیا و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست، دەنگۆی دووبارە گەڕانەوەی ھەندێک لە خەڵکی شنگال بۆ کەمپەکان بڵاوبووتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ ئامارو بەڵگەیەک لە سەر ئەو بابەتە لە بەردەستمان نیە".


AM:12:21:05/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 3012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت