سێمێل.. بەھۆی شۆرتی کارەبا چوار خێمەی ئاوارەکانی شنگال سوتان

‌دیمەنێک لە سووتاندنی خێمەکان

وێستگە نیوز ـ رەڤەند گوھەرزی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی كانوونی دووه‌م، ئاگر لە کەمپی (باجدکەنداڵا)ی ئاوارەکانی شنگال لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک کەوتەوە و بەوھۆیەوە چوار خێمە سووتان.

فەیسەل عەلی، چالاکوانی ئێزدی بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی (باجد کەنداڵا)ی ئاوارەکانی شنگال لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک کەوتەوە".

لە سەرەتایی ئەم ساڵ تا ئێستا شەش رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپەکانی ئاوارەی شنگال لە سنووری پارێزگای دھۆک کەوتوونەتەوە و بەوھۆیەوە نزیکەی 20 خێمە سوتاون و زیانێکی زۆرە مادیشی لێکەوتووتەوە.

فەیسەل وتیشی: "رووداوی ئاگرکەوتنەوەی ئەمڕۆی کەمپی (باجد کەنداڵا) بۆ ھۆی سووتانی چوار خێمە کە ھۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە".


PM:12:38:17/01/2021












ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت