حکومەتی عیراق یاریگایەک بۆ هەڵەبجە دروست  دەکات
         
                
        
        
        
          
وێستگە نیوز- کامەران  کەریم 
	
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری  وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق یاریگایەک بۆ هەڵەبجە دروست دەکرێت.
	
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە وێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ 16/1/2021 پێشوازیمان کرد لە نوێنەرانی کۆمپانیای ئاڤا سپۆرت کە لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق ( کابتن عەدنان دەرجال) راسپێرابوون کە یاریگایەک چاکبکرێت بۆ وەرزشکاران." 
	
جێگری  پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی:" لە سەردانهكهیان بۆ هەڵەبجە لە ٢٧/١١/٢٠٢٠ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەو بەڵێنەی بە وەرزشکاران و یانەکان دا، کە  یاریگایەک بۆ وەرزشکاران چاک بکات،  بۆ ئەو مەبەستە یاریگای ئاسۆ دەستنیشان کرا".
	
بڕیاریشە دوای چاککردنی یاریگاکە (یانەی وەرزشی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی پەیام و تیپە میلیەکانی هەڵەبجە) ئەو یاریگایە بەکاربێنن بۆ ڕاهێنان و خولەکان و وەرزشکاران سوودمەند بن لەو یاریگایە شانبەشانی یاریگای شاهۆ حەمەفەرەج.
        
        PM:10:46:16/01/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1972
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت