فڕۆکەکانی تورکیا بارەگایەکی یەبەشە لە شنگال بەئامانج دەگرن
چیای شنگال
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەکانی تورکیا بارەگایەکی هێزەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) بەئامانج دەگرن و لەو بۆردومانەشدا ژمارەیەک شەرڤان برینداربووە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەقەزای شنگال بەوێستگەنیوزی رایگەیاند، کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی "هەواڵگری" سوپای تورکیا بارەگایەکی هێزەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)ی لەسەر چیای شنگال بۆردومانکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە بەناوی "دیواری چل مێران" دەناسرێت و بارەگەیەکی کۆنی سەربازییە، بەوهۆیەش ژمارەیەک شەڕڤان برینداربووە.
هێزەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) لەسەر ئەو روداوە تائێستا هیچ رونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردوەتەوە.
AM:10:19:10/01/2021
ئهم بابهته 2768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت