کچە کوردێکی ئاوارەی شنگال خۆی خنکاند

‌ئەسمەھان خدر خەلەف

وێستگە نیوز ـ رەڤەند گوھەرزی
شەوی رابردوو کچێکی ئاوارەی شنگال لە کەمپێکی سەر بە قەزای شێخان لە سنووری دھۆک لە ناو خێمەیەکدا خۆی خنکاند.


كه‌سێكی نزیكی كچه‌كه‌ بە ناوی خالد موراد، بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "کاتژمێر 3ی شەوی رابردوو ئەسمەھان خدر خەلەف، لە کەمپی ئیسیای ئاوارەکانی شنگال لە سنوری قەزای شێخان خۆی خنکاند".

وتیشی: "ئەو کچەی تا کاتژمێر دوو شەو لەلای خێزان و ھاورێکانی بووە لە خێمەکەیان، دوای نووستنی ئەوان ئەو کچە چووەتە خێمەیەکی تر و خۆی خناندووە و کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەیان بینیوە".

لە بارەی ھۆکاری ئەو رووداوە موراد وتی، "ئەو کچە نەخۆشی دەروونی ھەبووە و خەڵکی کۆمەڵگای سیبا شێخ خدر بووە لە باشووری رۆژئاوای شنگال، كه‌لە 2014 ئاوارە ببوون، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە لە دھۆک.


PM:12:13:04/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 4028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت