جەلەولا..داعش هێرشیكردە سەر گوندێك و كهسێك كوژرا
وێستگە نیوز-سروە ئەحمەد
لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی داعشدا بۆسەر گوندی حونتە لە ناحیەی جەلەولا كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 6 چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەرگوندی حونتە لە باكوری ناحیەی جەلەولا، لە ئەنجامی ڕوبەڕوبونەوە لە نێوان خەڵكی ناوچەكە و چەكدارانی داعش، كەسێك كوژراوە و یهكێکی دیكهش بریندار بووە .
بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، ئەوكەسەی كوژراوە ناوی (عومەر فازل)ه و بە ڕەگەز عەرەبە و تەرمەكەی لە نەخۆشخانەی جەلەولایە، ئەو كەسەش كه بریندارە خەڵكی گوندەكەیە.
دوای كۆتایهاتنی داعش لە عێراق لە ساڵی2017، بەپێی وتەی فهرمانده سەربازییەكانی عێراق، شانە نوستوەكانی داعش دەستیان بە چالاكی لە ناوەڕاست و خواروی عێراق كردوهتەوە.
PM:08:06:29/12/2020
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت