مەسرور بارزانی و ئەسەدی جەخت لەجێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شەنگال دەكەنەوە


وێستگە نیوز-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەخت لەجێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شەنگال و دەرچوونی هێزە "نایاسایییەكان" دەكەنەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەدیداری لەگەڵ عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دۆخی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هەردوولایان تاوتوێكردووە و جەختیان لەگرنگی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و دەرچوونی "میلیشیا و هێزە چەكدارە نایاساییەكان" لە عێراق كردۆتەوە.

ماوەیەك لەمەوبەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق رێككەوتننامەی شەنگالیان كرد واژوو كرد كە چەند خاڵێكی لەخۆگرتووە ئەوانیش گۆڕینی قایمقام و دەرچوونی هێزەكانی پەكەكە لەو ناوچەیە.


PM:07:55:22/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت