قائیمقامی پێشووی خانەقین به دوو ساڵ زیندانی سزادرا
وێستگە نیوز-
به‌هۆی به‌كارهێنانی موڵكی گشتی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت دادگای گه‌رمیان سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ر قائیمقامی پێشووی خانه‌قیندا سه‌پێندرا.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەمی 2020، بەتۆمەتی گەندەڵی و بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، محەمەد مەلا حەسەن، قائیمقامی پێشووی خانەقین له‌لایه‌ن دادگای گه‌رمیانه‌وه بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانی سزادرا.
وتیشی، سزاكه بەپێی ماددەی 335 لەیاسای سزادانی عیراقییه كه تایبه‌ته به بەكارهێنانی زیادەڕەوی دەسەڵات.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "هەشت بەرپرس و فەرمانبەری ئیدارەی خانەقین دراونەتە دادگا لەسەر تاوانی گەندەڵی".
PM:02:16:16/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 4316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت