پەرلەمانتارێكی عێراق: ئێزدییەكان دەیانەوێت حەشدی شەعبی لەشەنگال بمێنێتەوە
موختار موسەوی
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت، ئێزیدییەكان و خەڵكی ناوچەی سنجار دەیانەوێت هەندێك لایەن بمێننەوە، لەوانەش هێزەكانی حەشدی شەعبی.
موختار موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق بە سایتی مەعلومەی راگەیاند، پلان هەیە دەشتی نەینەوا چۆڵبكرێت و هێزەكانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە نەمێنێت، بەڵام ئێزیدییەكان دژی ئەو بڕیارەن و دەیانەوێت ئەو هێزانە لەو ناوچانە بمێننەوە و وتویەتی "ئێزیدییەكان لەكۆبوونەوەیان لەگەڵ سەركردەكانی حەشدی شەعبی جەختیان كردۆتەوە لەسەر پێویستی مانەوەی ئەو دوو لیوایەی حەشد لەناوچەكانیان بۆ ئەوەی تیرۆریستەكان لەناوبەرن، بەوەش گوندەكانیان پارێزراوبێت ڕەتیشیان كردۆتەوە ببرێنە ناوچەكانی دیكە".
بەوتەی موسەوی، ناوەڕۆكی ڕێككەوتنامەی شەنگال وەك پێویست جێبەجێ نەكراوە لەبەرئەوەی پاشەكشێیەكی نزیك هەیە لەو ڕێككەوتنە لەلایەن لایەنە ئێزیدی و كوردییەكانەوە، لەكاتێكدا زۆربەی لایەنەكان كشانەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەم ناوچەیە ڕەتدەكەنەوە.
PM:02:20:12/12/2020
ئهم بابهته 2244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت