چەكدارانی داعش لە جەلەولا پێنج كەسی برینداركرد



وێستگە نیوزـ

چەكدارانی داعش لەسنوری ناحیەی جەلەولا لە هێرشێكدا پێنج  كەسیان بریندار كرد، سیانیان  ئەندامی یەك خێزانن.


شەماڵ عەبدولڕەحمان، یاریدەدەری بەڕێوه‌بەری ئاسایشی كۆكس بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "لەئەنجامی هێرشی چەكدارانی داعش بۆسەرگوندی ئیسڵاح لە سنوری ناحیەی جەلەولا پێنج كەس بریندار بوون، سیانیان ئەندامی یەك خێزان بوون دوانیشیان سەربازی سوپای عیراقی بوون".

وتیشی: "ئەندامانی خێزانەكە بە گوللـەهاوەن برینداركراون، سەربازەكانیش بەقەناس برینداركراون".

دوای  كۆتایی هاتنی داعش  لە ناوه‌ڕاستی 2017 شانە نوستووەكانی چەكدارانی داعش دەستیان كردووەته‌وه‌  بەچالاكی جۆراوجۆر و لەهەندێ ناوچەی عیراق سەریان هەڵداوەتەوە.


PM:08:19:11/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت