شنگال.. بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوه‌ی داعش چوار منداڵ بوونە قوربانی


وێستگە نیوز- رەڤەند گوھەرزی

بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی چەکدارانی داعش لە گونده‌كانی باشوری قەزای شنگال، دوو منداڵ گیانیانلە دەستداو دوانی دیكه‌ش برینداربوون.

فەیسەل عەلی، چالاکوانی ئێزدی وێستگە نیوز*ی راگەیاند:" ئەمڕۆ بۆمبێکی پاشماوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە گوندی قابوسیە لە باشووری قەزای شنگال تەقیەوە".

وتیشی:" تەقینەوەی بۆمبەکە بۆ ھۆی گیان لە دەستدانی دوو مندال و برینداربوون دوانی دیكه‌".

بەوتەی فەیسەل، دوای گەرانەوەی ئاوارەکانی شنگال و دەوروبەری بۆ سەر ماڵوحاڵیان زیاتر لە پێنج روداوی لەو جۆرە رویانداوه‌ و زیانی گیانی و مادی لێکەوتووتەوە.


PM:09:43:08/12/2020








ئه‌م بابه‌ته 2864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت