بوومەلەرزەیەک لەخانەقین روویدا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک لەسەر سنوری عێراق-ئێران لەقەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە رویداوە و پلەکەی 4.1 بووە بەپێوەری رێکختەر.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر 1:24 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک بەدووری 21 کیلۆمەتەر لەقەزای خانەقین روویداوە.
ئەوەش هاتوە، پلەی بوومەلەرزەکە 4.1 پلە بووە بەپێوەری رێکختەر و لەلایەن هاوڵاتیانی سنورەکەوە هەستی پێنەکراوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق داواش لەهاوڵاتیان دەکات خۆیان لەهەواڵ و زانیاری نادروست بەدووربگرن کەکاریگەری دەکاتەسەر دەرونی هاوڵاتیان.
AM:11:01:08/12/2020
ئهم بابهته 972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت