لەبارەی دۆخی پەروەردەی خانەقین، رەخنەلە حکومەتی هەرێم دەگیرێت

‌خانەقین

وێستگە نیوز-

پەرلەمانتارێكی عێراق داوا لە لیژنەی نەزاهە دەكات لێكۆڵینەوە لەژمارەی مامۆستایانی قوتابخانەكانی قەزای خانەقین لەپارێزگای  لەدیالە بكرێت، چونکە لە ژمارەیەک قوتابخانە ژمارەی مامۆستاكان زیاترە خوێندکارەکان.

عالیە نوسێف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپەڕەی فەرمی خۆی لەفەیسبوک ڕایگەیاندووە:”پێویستە لێكۆڵینەوە لەقوتابخانەكانی  قەزای خانەقین بكرێت لەپارێزگای دیالە، بەهۆی ئەوەی  لەیەكێك لەقوتابخانەكان ژمارەی  مامۆستایان زیاترە لەژمارەی خوێندکارەکان”.

ئاماژەی بەوەشداوە:”ئەمەش  یەكێكە لەمۆدێلەكانی دیكەی گەندەڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدەرەوەی  سنوری پارێزگاكە”.

ئەمە  لەكاتێكدایە پەرلەمانتار عالیە نوسێف یەكێكە لەو پەرلەمانتارانەی هەمیشە  ڕەخنەی  لەسیاسەتی  كورد  هەیە و بەردەوام بەوتەی خۆی "بەڵگەی گەندەڵییەكانی هەرێم"  لەپەرلەمان دەخاتە ڕوو حكومەتی هەرێم  بەحكومەتێكی  "گەندەڵ" پێناسە دەكات.


PM:11:48:05/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت