عەفرین.. لە 10 رۆژدا 28 ھاوڵاتی مەدەنی رفێنراون
         
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی
	
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە 10 رۆژی رابردوودا لە عەفرین 28 کەس لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا رفێنراون و لە ماوەی مانگێکیشدا حەوت ھەزار داری زەیتون بڕدراونەتەوە.
	
ئیبراھیم شێخۆ، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بە وێستگەنیوزی رایگەیاند:" لە 10 رۆژی رابردوودا 11 ژن و 17 پیاو لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیاوە لە عەفرین رفێنراون".
	
وتیشی:" بەپێی زانیارییەکانمان چەکدارانی حەمزەی سەر بە تورکیا لە عەفرین ژنێکیان بە ناوی عایشە محەمەد مەنسۆر کە خەڵکی پارێزگای حومس بووە کوشتووە".
	
شێخۆ ئاماژە بەوەشکرد:"  لە ماوەی مانگێکدا تورکیا حەوت ھەزار داری زەیتونی لە گوندی مەیدانکی سەر بە ناحیەی شەرا سەر بە قەزای عەفرین بڕیوە، ئەوەشی وەک پلانی وشکردنی سەوزایی و روخاندنی ژێرخانی کشتوکاڵی ناوچەکە ناوبرد".
 
        
        PM:11:44:03/12/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1268
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت