یەبەشە: نە شنگال چۆڵ دەکەین و نە ئاڵاکەشمان دادەگرین
وێستگە نیوز ـ
یەکینەکانی پاراستنی شنگال رایدەگەیەنن، نە شنگال چۆڵ دەکەن و نە ئامادەشن ئاڵاکەیان لەسەر بارەگاکانیان دابگرن، ئەمڕۆش دوو جار خۆپیشاندانیان کردووە
سەرچاوەیەک لە سهنتهری قهزای شنگال بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "شەرڤانانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال، سێ بارەگای سەرەکیان لە شنگال ھەیەوە و پۆلیسی فیدراڵی ھەوڵدەدەن بچنە ئەو شوبێنانە بەڵام یەبەشە دەڵێن چوڵناکەین و ئاڵای خۆشیان ناھێننە خوارەوە".
وتیشی: "یەکینەکانی بەرخودانی شنگال بارەگایان ھەیە لە ناوچەی چل مێرا کە لە سەری چیای شنگالە و لە سەنتەری شارەکەش بینای کۆنی پۆلیسی شنگال بووە لەناو بیناکەدان".
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەشکرد: "لەگەلی کەرسێ شەرڤانانی یەبەشە خاڵێکی چاودێری و بارەگایهکیان لێداناوە بەپێ زانیارییەکان لەوێش ئامادەنین ئاڵاکەیان بێننە خوارەوە".
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، کاتژمێری 10ی پێشنیوەرۆی ئهمڕۆ یهكشهممه 29ی تشرینی دووهم، خۆپێشاندانیانکرد و جارێکیتر دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ خۆپێشاندانیان لە شنگال دەستپێکردهوه و یەبەشە ئامادەنیە ھێزەکانی لەو سێ شوێنە بکشێنێتەوە.
بەپێی رێککەوتنی بەغداو هەرێم، دەبێت هێزە بیانییەکان لە سەنتەری قەزای شنگال بچنە دەرەوە و دۆخی ئەمنی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی دەکرێن، بەڵام هێشتا هێزەکانی نزیک لە پەکەکە ئامادەنین بارەگاکانیان رادەست بکەنەوە.
PM:02:51:29/11/2020
ئهم بابهته 3876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت