پۆلیسی شه‌قڵاوه سێ تۆمه‌تباری به بڕێكی زۆر پاره‌ی ساخته‌وه ده‌ستگیر كرد 
         
                سێ تۆمەتبارەکە
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	
	پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی شه‌قڵاوه له راگه‌یه‌ندراوێكدا سێ تۆمه‌تباری به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی ده‌ستگیر كرد كه بڕی 10 ملیۆن و 39 هه‌زار دیناری ساخته‌یان پێ بوه‌و ویستوویانه له ساغی بكه‌نه‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: سێ تۆمەتباره‌كه بە رەچەڵەک عەرەب بوون  بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح) بڕی 10 ملیۆن و 39 هەزار دیناری ساختەیان پێ بووه. 
ئاشكراشیكردووه، تۆمەتبارانی ناوبراو، کە هەرسێکیان دانیشتووی (کەربەلا)ن، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان نا بەوەدا کە پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و دەیانویست لەناو بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە.
ئاماژه‌شیداوه به‌وه‌ی كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەته‌وه و بە بڕیاری دادوەر و وەک سەرەتا بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان راگیراون.
        
        
PM:01:12:22/11/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2800
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت