138 پەرلەمانتاری عێراق واژووی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا دەكەن
         
                
        
        
        
          
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
		
138 پەرلەمانتاری عێراق واژوویان كردووە بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر حكومەتی عێراق و بڕیاریشە ئەم دۆسیەیە بخرێتە پڕۆژە یاسای 2021ی عێراق.
		
	د.رێبوار كەریم مەحمود، پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق كە خاوەنی بیرۆكەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە بۆ سەر حكومەتی عێراق بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ توانیویانە واژوەكان بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا بگەیەننە 138 واژوو رێكارە یاساییە پێویستەكانیان ئەنجامداوە و رەوانەی لیژنەی دارایی دەكرێت و دەخرێنە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 و دەكرێتە مەرج لەنێو پڕۆژە یاساكە، لەو باوەڕەشدایە لەساڵی داهاتووەوە بەغدا راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.
	
		
	حكومەتی عێراق بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە لەهەفتەی رابردووەوە دەستی بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە و مانگی رابردوو كرد، بەڵام تائێستا بڕی 320 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران نەكراوە.
	
		
	 
	
 
        
        PM:04:26:21/11/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									5480
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت