سێ لیوای پۆلیسی فیدراڵی گەیشتنە شنگال
هێزەکان بەڕێوەن بەرەو شنگال
وێستگە نیوز-
دوای رێکكەوتنی موسڵ کە لە چەند رۆژی رابردوو لە نێوان ھاوپەیمانان و پارێزگای موسڵ و کەسایەتی ئێزدیەکانی، ئەمڕۆ سێ لیوای پۆلیسی فیدراڵی عێراق گەیشتوونەتە قەزای شنگال.
خالد قاسم، چالاکی ئێزدی لە شنگال بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند:" لە شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ لیوای پۆلیسی فیدراڵی عێراق دوای رێکەوتنی موسڵ گەیشتوونە قەزای شنگال و دەوروەری".
بە وتەی خالد:" لێوایەکی پۆلیسی فیدراڵی عێراق چووەتە لای جیدال و عەیال و نزیک کومەلگای سیبا شێخ خدر یەکێکیش چووەتە سنوری نێوان سوریاو عێراق و لیوایەکیش لە نێوان قەزای بەعاج و شنگال جێگیرکردووە".
لەلایەکی ترەوە خودێدا چوکێ، بەرێوەبەری ناحیەی سنونێ بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند:" زانیاریمان ھەیە پۆلیسی فیدراڵی ھاتوونەتە سنوری قەزا شنگال و بەشێک لەو ھێزانە چوونەتەسنوری نێوان شنگال و سوریا و ھەندێکیش لە نزیک ناحیەی سنونێ جێگیرکراون و بەپێی زانیاریەکان جێگای سوپای عێراق دەگرنەوە".
PM:07:47:20/11/2020
ئهم بابهته 2160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت