فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا شنگالیان بۆردومان کرد
وێستگە نیوز-
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری ناحیەی سنورێ سەر قەزای شنگال کرایە ئامانج.
سەرچاوەیەک لە شنگال بە وێستگە نیوزی راگەیاند:" کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی بارێ سەر بە ناحیەی سنورێ کرایە ئامانج".
وتیشی:" ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج ھی شەرڤانانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) بووە و بەوھۆیەوە زیانی گیانی و مادی لێکەوتووتەوە".
بەوتەی سەرچاوەکە، تا ئێستا نازانرێت چەند کەس بوونەتە قوبانی و سورانەوەی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە سەر ئاسمانی ناوچەکە بەردەوامە.
PM:09:48:08/11/2020
ئهم بابهته 3396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت