ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیزمیز بەرزدەبێتەوە
        
                دیمەنێک لە بومەلەرزەکەی ئیزمیر  
        
        
        
          
وێستگەنیوز-
	
بەگوێرەی دواین ئامار ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی پارێزگای ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا بۆ 12 حاڵەتی گیان لە دەستدان بەرزبوەوە و 438 کەسیش برینداربوون.
	
ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای ئیزمیری لە رۆئاوای تورکیا ھەژاند، بەپێ نوێترین زانیارییەکانیش جگە لە قوربانییەکان، زیاتر لە 20 باڵەخانەش بەتەواوی رووخاون.
	
دەزگاکانی راگەیاندنی تورکیا بڵاویانکردەوە، تائێستا قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیزمیر بەم شیوەیەیە: 12 کەس گیانیان لە دەستداوە و 438 کەسیش برینداربوون .
	
ئەمڕۆ ھەینی بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای "سەفریحەسار"ی سەر بەپارێزگای ئیزمیری لە رۆژئاوای تورکیا ھەژاند، قوڵی بومەلەرزەکە 16.54 کیلۆمەتر بووە و نزیکەی 17 کیلۆمەتریش لە ناوەندی قەزاکەوە دوربووە.
 
        
        PM:10:12:30/10/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2372
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت