پۆلیسی هه‌ولێر سێ كه‌سی له گۆرستانی شێخ ئه‌حمه‌د ده‌ستگیر كرد
فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی سێ كه‌سی له گۆرستانی شێخ ئه‌حمه‌د راگه‌یاند، به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو دەستیش بەسەر کەرەسەی کێشانی مادەکاندا گیراوە.
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
وه‌ك پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێداوه، تۆمەتباران کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە دەست گیرا، دەست بەسەر ماددەکان و کەلوپەلەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیراوه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پەڕاوی لێکۆڵینەوه بۆ ده‌ستگیركراوه‌كان رێکخراوه و بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، راگیراون.
AM:10:30:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 19456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت