دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی
	
بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی-ی سەربە پارێزگای دھۆک رایگهیاند: سبەینێ نەوتی ماڵان لە سنوری کانی ماسێ بەسەر زیاترله ههزار و 600 خێزاندا دابەش دەکرێت.
	
سەربەست ئاکرەیی، بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند:" سبەینێ نەوتی ماڵان لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ بەسەر ھەزار و 613 خێزاندا دابەش دەکرێت".
	
وتیشی:" ھەر خێزانێک 200 لتر نەوت وەردەگرێت، کانی ماسێ یەکەم ناوچەیە لە سنوری پارێزگای دھۆک كه پرۆسهی دابهشكردنی نهوتی تێدا دهست پێدهكات، چونکە ناوچەیەکی شاخاوی و بەفرینە".
	
بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماس ئەوەسی خستەڕوو: یهك بەرمیل نەوتی سپی بە نرخی 40 ههزار دینار دەدرێت به ھاوڵاتیان".
 
        
        PM:01:57:17/10/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									10340
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت