شنگال.. لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا


وێستگەنیوز-

کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتییەکی عەرەب لە نزیک سایلۆی شنگال لە ناو ئۆتۆمبێڵەکەیدا کوژرا.

سەرچاوەیەک لە قەزای شنگال کە نەیویست ناوی بھێنرێت بە وێستگەنیوزی راگەیاند:" کەمێک پێش ئێستا چەند کەسێکی نەناسراو لە نزیک سایلوی شنگال تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنشە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەستدا  کە هاوڵاتییەکی عەرەب بوو".

ئاماژە بەوەشکرد، دواتر ھێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی شنگال کرا.


PM:09:08:15/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 11548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت