بەرێوەبەرایەتی خۆسەری شنگال: چەک ھەڵدەگرین و شنگال چوڵناکەین
یەبەشە دەڵێت شنگاڵ چۆڵناکەین
وێستگەنیوز-
بەرێوەبەرایەتی خۆسەری شنگال رایگەیاند، شنگال چووڵناکەن و ھەر ھێزێکی دەرەوەی قەزاکەش ھەوڵی دەرکرنیان بدات، لە بەرامبەریان دەوەستن و چەک ھەڵدەگرن.
حەسۆ ئیبراھیم، جێگیری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە شنگال رایگەیاند، "یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) ناخوازێت شەڕ رووبدات، لەهەمانکاتیشدا وای دەبینن کە ئەنجامدانی رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەستی تورکیای لە پشتە".
ئاماژە بەوەشکردووە، " ھەر ھێزێک ھێرش بکاتە سەر ئێمە یان ھەوڵی دەرکردنمان لە شنگال بدات لە بەرامبەریان دەوەستین و چەک ھەڵدەگرین".
ھەفتەی رابردو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا لە سەر پێنج خاڵ بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال رێکەوتوون کە یەکێک لەو خاڵانە دەرکردنی ھێز و گروپە چەکدارییەکان بووە.
PM:08:45:15/10/2020
ئهم بابهته 2716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت